بەهۆی روداوێكی هاتوچۆ لە گەرمیان پێنج هاووڵاتی بونە قوربانی

06/10/2024

نەوا-
بەهۆی روداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان پێنج هاووڵاتی بونە قوربانی.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردۆتەوە، لەسەر رێگای گوندی ساڵح ئاغا بۆ دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە نزیك بان راستای بەهۆی پێكادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان رۆگ و تۆیۆتا كراون كەسێك گیانی لەدەستداو چواری تریش برینداربون.
ئاماژەشیكردوە، ئەو كەسەی گیانی لە دەستداوە لە ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا كراونەكەدابوە لەدایك بوی ساڵی 1981ـە بەئاڕاستەی قەزای كەلار هاتوەو سێ كەسی تر لەناو ئۆتۆمبێلەكەیدا برینداربون، ئۆتۆمبێلی نیسانەكەش تەنها شۆفێرەكەی تێدابوەو بریندار بوە. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group