وەزارەتی دارایی هەرێم دەنگۆیەك رەتدەكاتەوە

3 رۆژ پێش ئێستا

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی سەبارەت بە دابەشكردنی فۆڕمی زەوی بڵاوكردەوە.
وەزارەتی دارایی لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، سەبارەت بە دابەشكردنی فۆڕمی زەوی بۆ فەرمانبەران و موچەخۆرانی تایبەت بە رێكخراوەكان لە وەزارەتی دارایی و ئابوری، ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەینەوە كە دەڵێن وەزارەتی دارایی و ئابوی رێگرە لە پێدانی فۆڕمی زەوی بەو فەرمانبەرو موچەخۆرانە. 
ئاماژەشیكردوە، وەزارەتەكەیان هیچ پەیوەندییەكی بەپێدانی فۆڕم و دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و موچەخۆراندا نیەو دورو نزیك بەشێك نین لەو بابەتە،  هەمو ئەو رێنمایی و رێكارو خاڵبەندییانەی بۆ پێدانی زەوی بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان و تەواوی چین و توێژەكان دیاریكراوە لەتایبەتمەندی و دەسەڵاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستانەدایە. 
وەزارەتی دارایی رونیشیكردۆتەوە، ئەو كەس و لایەنانەی وەزارەتی داراییان بەڕێگری لە پێدانی فۆڕمی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و موچەخۆرانی رێكخراوەكان تۆمەتبار كردوە هیچ زانیارییەكیان لە بارەی رێكارو شێوازی دابەشكردنی فۆڕمی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا نیەو راستگۆ نەبون. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group