بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرەوە لەسنوری قەزای چەمچەماڵ نزیكەی 50 دۆنم پوش و پاوان سوتا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، بەهۆكارێكی نادیار ئاگرێك لەسنوری شاخی دەربەند تەكیەی سەر بەقەزای چەمچەماڵ كەوتەوە، دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی تەكیە گەیشتە شوێنی روداوەكەو توانرا بەهەوڵ و ماندوبونێكی زۆر ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكرێت.
راشیگەیاندوە، بەهۆی ئەو روداوەوە نزیكەی 50 پەنجا دۆنم زەوی پوش و پاوان سوتاوەو زیان بە ژمارەیەك داری سنەوبەریش گەیشتوە، لێكۆڵینەوەو بەدواداچون بۆ هۆكاری ئاگرەكە بەردەوامە.