پلەكانی گەرمای جیهان ریكۆردەكان دەشكێنن

1 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بەپێی سێ كۆمەڵە زانیاریی نێودەوڵەتی رێڕەوی درێژخایەنی بەرزبونەوەی پلەی گەرمی نائاسایی لە جیهاندا بەردەوام بوەو تائێستا گەرمترین ساڵ تۆماركراوە.
رێكخراوی كەشناسی جیهانی بڵاویكردۆتەوە، گەرمترین مانگ ئاب بوە كە تۆماركرابێت و ئەمەش 15هەمین مانگی لەسەریەك بوە كە لە پلەكانی گەرمای جیهانیدا تۆماركراوەو ژمارەكەش پێوانەییە، ئەم زانیارییانەش بەپێی ئیدارەی نیشتمانی ئۆقیانوس و بەرگەهەوای ئەمریكاو ناساو خزمەتگوزاری گۆڕانی كەشوهەوای كۆپەرنیكۆسی یەكێتی ئەوروپا خراونەتەڕو.
رێكخراوەكە ئەوەشی ئاشكراكردوە، شەش كۆمەڵە زانیاری نێودەوڵەتی بۆ راپۆرتی ساڵانەی دۆخی كەشوهەوا كۆكراونەتەوە كە دەریدەخەن ساڵی 2023 گەرمترین ساڵ بوە تۆماركرا بێت، هەروەها راپۆرتی سەرەتای دۆخی كەشوهەوای جیهانی ساڵی 2024 لە كۆنفرانسی گۆڕانی كەشوهەوای نەتەوە یەكگرتوەكان COP-29 لە ئازەربایجان لە مانگی 11دا بڵاودەكرێتەوە.
باس لەوەشكراوە، هاوینی نیوەگۆی باكور مانگی تەمموز گەرمترین رۆژی تۆماركراوی بەخۆیەوە بینیوە، پلەكانی گەرمای جیهان لە هەردو مانگی تەمموزو ئابی ساڵی 2023 و 2024 زۆر لە سەروی ساڵەكانی پێشوترەوە بون. 






شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group