لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر: وێنە و پۆستەری بانگەشە بە ئۆتۆمبێلەوە هاوڵاتیانی بێزار كردوەو رێگە پێدراو نییە

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
چەند شەوێكە لە شاری هەولێر كەسانێك بە كاروانی ئۆتۆمبێل و داپۆشینی جام و ژمارەی تابلۆكانیان بە پۆستەری هەڵبژاردن بونەتە هۆی نارەحەتی بۆ هاوڵاتیان و لەوبارەیەشەوە راگەیەنراوێك بڵاوكرایەوە.

لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر بڵاویكردۆتەوە، چەند شەوێكە لە شەقامە سەرەكیەكانی شار و شوێنە گشتیەكان كەسانێك بە كاروانی زۆری ئۆتۆمبێل و داپۆشینی جام و تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانیان بە وێنە و پۆستەر و دروشم  و لۆگۆ و بەكارهێنانی ئامێری بێزاركەر جگە لە دروستكردنی قەرەبالغیەكی زۆر و ئاستەنگی هاتوچۆ بونەتنە هۆی ناڕەحەتی و بێزاركردنی هاوڵاتییان،  لە سنوری پارێزگای هەولێر تا دەركردنی بڕیاریی پێویست لە بارەی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە بەهیچ شێوەیەك ئەو كارانە رێگە پێدراو نیە.
ئەوەش خراوەتەڕو، ئاگاداری هەموو لایەك دەكەینەوە لە ئەمڕۆوە تاكوو دەركردنی بڕیاریی پێویست لە بارەی بانگەشەی هەڵبژاردن لە سنووری پارێزگای هەولێر ئەو كارانە رێگە پێدراو نییە و پۆلیسی هاتوچۆو ئاسایش دەستكراوە كراون بۆ وەرگرتنی رێكاری یاسایی بەرامبەر هەر كەس و لایەنێك كاتێك ئەو جۆرە سەرپێچییانە ئەنجامبدات، بەپێچەوانەوە هەركەسێك پابەند نەبێت دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا دەگیرێت.






شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group