وەزارەتی دارایی: یەك هەزار ئامێری راكێشانی پارە لەهەرێم بەردەست دەبێت

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ساڵی داهاتوو یەك هەزار ئامێری راكێشانی پارە لە هەرێم دادەنرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، ساڵێك لەمەوبەر تەنها نزیكەی 25 هەزار كەس لە هەرێمی كوردستاندا كارتی بانكیان هەبو و ئامێرەكانی راكێشانی پارە بە كەمی بەردەست بون، ئێستا 500 هەزار موچەخۆر خاوەن هەژماری بانكین و زیاد لە 200 ئامێری راكێشانی پارە بەردەستن لە زیاد لە 65 ناونیشانی جیاواز. 
وەزارەتی دارایی راشیگەیاندوە، لەساڵی 2025 دا 1 ملیۆن كەس خاوەن هەژماری بانكی دەبن و یەك هەزار ئامێری راكێشانی پارەش لە هەمو شوێنێكی ئەم هەرێمە بەردەست دەبن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group