بەفڕۆكەی بێ فڕۆكەوان سنوری ناحیەی ئاغجەلەر سەر بە قەزای چەمچەماڵ جارێكی تر بۆردومان كرایەوە.
لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كە كەناڵەكان بڵاویانكردۆتەوە، هێمن بەهجەت بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر ئاشكرای كردوە، سوپای توركیا بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان بارەگاكانی (پەكەكە)ی لە نزیك گوندی دوتەقەڵ سەر بە ناحیەی ئاغجەلەر بۆردومان كردوە.
راشیگەیاندوە، بەهۆی بوردومانەكەوە ئاگر لە پوش و پاوانی ناوچەكە كەوتۆتەوە.
سوپای توركیا بەهۆی بونی چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، چەندینجارە بۆردومانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و پرۆسەیەكی سەربازیشی بەناوی جنگ-قفڵ دەستپێكردوەو چەندین كیلۆمەتر هاتۆتە ناو خاكی هەرێمی كوردستانەوە.