دەزگای ئاسایشی هەرێم: ده‌ست به‌سه‌ر ژمارەیەک تابلۆدا گیرا کە ماددەی هۆشبەریان تێدابو

21/07/2024

نەوا-
دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویكردەوە، دەستدەگیرا بەسەر ژمارەیەك تابلۆ كە ماددەی هۆشبەریان تێدا شارداربویەوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەسەر بنەمای زانیاری پێشوەخت، پاش بەدواداچوون و چاودێری وورد لە ڕۆژی 20-7-2024 توانیان دەستبگرن بەسەر (چوار) تابلۆ كە ماددەی هۆشبەری تێدا شاردرابونەوە، لەدەرەوە هەرێمی كوردستان هێنرابویە پارێزگای سلێمانی.
ئاماژەی بەوەشكردوە،  تۆمەتباران بەنیازی گواستنەوەی بوون بۆ دەرەوەی ووڵات، بەڵام بەهەوڵی هێزەكانی ئاسایش و لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە توانرا بڕی زیاتر لە( ٢ )كیلۆگرام ماددە كریستاڵ دەستی بەسەردابگیرێت و تۆمەتبارێكیش دەستگیربكرێت.
ئاشكراشیكرد، لەئێستادا تۆمەتبار  بەماددەی (٢٦)لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكارە ئەقڵیەكان ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكەی بەردەوامە.
لە كۆتای بڵاوكراوەكدا دەزگای ئاسایشی هەرێم دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان، لەپێناو كۆمەڵگەیەكی تەندروست لەهەوڵەكانیان بەردەوامن بۆ دەستگیركردنی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و بەچاوكراوەیەیی و لێهاتوویی كارمەندانی ئاسایش ڕێگری دەكەین لە بەكارهێنانی هەر تەكنیكێكی نوێ بۆ شاردنەوە و بازرگانیكردن بەو ماددانە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group