پاسەوانی سنور لەپارێزگای دهۆك 8 بیانیان دەستگیركرد

18/07/2024

نەوا-
هێزەكانی پاسەوانی سنوری عیراق ژمارەیەك كەس دەستگیر دەكەن كە بە نایاسایی سنوریان تێپەڕاندوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی فەرماندەیی هێزەكانی پاسەوانی سنوری عیراق، توانیویانە 8 كەس دەستگیر بكە كە هەوڵیانداوە بە نایاسایی بێنە ناو خاكی عیراقەوە لە پارێزگای دهۆك.
راشیگەیاندوە، فەوجی سێیەمی لیوای یەكەم لە فەرماندەییەكەیان ئەو كەسانەیان دەستگیر كردوە كە سەرجەمیان بیانین و ویستویانە بێنە ناو خاكی عیراقەوە، بۆ ئەو مەبەستەش پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوەو رێوشوێنە یاساییەكانیان بەرامبەر گیراوەتەبەر.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group