نەوا-
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، دوو موچە بۆ هێزە ئەمنییەكان خەرج دەكرێت.
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، لەدوای پەیوەندی نێوان هەردو سەرۆك وەزیرانی حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان، رۆژی پێنجشەممە 11-7 بڕیاری خەرجكردنی موچەی مانگەكانی پێنج و شەشی هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان درا.
بەهۆی تێبینی لە لیستی هێزە ئەمنییەكان، وەزارەتی دارایی عیراق موچەی دوو مانگی ئەو هێزانەی رەوانە نەكردوەو بەهۆی ئەم بڕیارەشەوە ئەو گرفتانە چارەسەر دەكرێن.