كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی سەبارەت بە ئازادی راگەیاندن لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.
كونسوڵخانەكە لە راگەیەنراوەكەیدا ئاماژەی بەوەكردوە، نیگەرانین بەبیستنی هەواڵی پێشێلكارییەكانی ئەم دواییەی سەر ئازادی راگەیاندن، لەوانە دەستگیركردنی رۆژنامەنوس و چالاكوان لەشاری دهۆك لەهەفتەی رابردودا، هەروەها رێگریكردن لە روماڵی كەناڵەكانی راگەیاندن لەكاتی سەردانەكەی ئەم دواییەی سەرۆك وەزیران بۆ هەڵەبجە، كە وا دەردەكەوێت بە پاڵنەری سیاسی كرابێت.
كونسوڵخانەی ئەمریكا راشیگەیاندوە، پشتیوانی لەجێبەجێكردنی تەواوەتی هەردوو یاسای كاری رۆژنامەنوسی و یاسای بەدەستهێنانی زانیاری لە هەرێمی كوردستان و هەروەها لەتوانای ئازادانەو سنوردار نەكراوی رۆژنامەنوسان بۆ ئەنجامدانی كارەكانیان دەكات.