ناوی كورتكراوەی هەدەپە گۆڕا بۆ دەم پارتی

11/12/2023

پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) ناوی كورتكراوە پارتەكەی گۆڕی بۆ (دەم پارتی) كە گۆڕینی ناوەكە لەسەر داواكاری دادگای باڵای توركیا بوە.
لەوبارەیەوە عەیشەگوڵ دۆغان وتەبێژی پارتە لەبارەگای دەمپارتی پرێس كۆنفرانسێكی كردو لەبارەی گۆڕینی ناوەكەوە وتی: بەبڕیاری ئەنجومەنی سەركردایەتیان ناوی كورتكراوەی پارتەكەیان لە هەدەپەوە بۆ دەم پارتی گۆڕیوە.
‌وتیشی: دوای ئەوەی دادگای باڵای توركیا بەنوسراوێكی فەرمی داوای لێكردون ناوی كورتكراوەی پارتەكەیان كە هەدەپەیە بگۆڕن چونكە لێكچوە لەگەڵ پارتێكی تردا، ئەنجومەنی سەركردایەتیان كۆبۆتەوەو بڕیاری كۆتایی لەبارەی كورتكراوەی ناوە نوێیەكە داوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group