نەوا-
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، 30 زەمالەی خوێندنی ماستەرو دكتۆرا لە وڵاتی هەنگاریا بۆ هاوڵاتیان، مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا 30 زەمالەی خوێندنی ماستەرو دكتۆرای بۆ ساڵی خوێندنی (2024 – 2025) لە وڵاتی هەنگاریا لە پسپۆڕییە جیاوازەكان راگەیاند كە 10 زەمالە بۆ خوێندنی ماستەرو 20 زەمالەی بۆ خوێندنی دكتۆرایە.
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەكردوە، پێشكەشكردن راستەخۆ لە رێگەی ماڵپەڕی زەمالەی هەنگاریا دەبێت و دوا وادەش بۆ پێشكەشكردن 15-1-2024 دەبێت و مەرجەكانی پێشكەشكردنیش دیاریكراون.
بەپێی مەرجەكانی زەمالەكە هەركەسێك ئارەزوی خوێندن بكات لە رێگەی لینكێكەوە داواكاری پێشكەش دەكات بۆ خوێندن لە وڵاتی هەنگاریا.