نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئازایەتی راستەقینە چارەسەركردنی كێشەكانە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە وتارێكدا لە زانكۆی ئەمریكی لە دهۆك وتی: 20 ساڵ ئەزمونی ئازادی لە عیراق دەكرا زۆر باشتر بوایە، جێبەجێنەكردنی سیستمی فیدراڵی پابەندنەبون بە دەستورەوە زۆر كێشەو ناكۆكیی سیاسیی هێناوەتە ئاراوەو ناسەقامگیریی هەمەلایەنەی لە عیراق دروستكردوەو وایكردوە كە سەقامگیری عیراق هەمیشە بە لەرزۆك ببینرێت.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان وتیشی: فەرمانبەران، خانەنشینان و موچەخۆران لە هەرێمی كوردستان لە دۆخێكی زۆر خراپدا دەژین، خێراكردنی دانانی چارەسەرێكی بنچینەیی بۆ بودجەو موچەی هەرێمی كوردستان ئەركێكی نیشتمانیە بۆ حكومەت و دامەزراوەكانی دەوڵەت لە عیراقئێمە كۆڵنادەین و بەردەوام دەبین بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ كێشەكان.