مەسرور بارزانی: دۆزی كورد پشتگوێ خراوە

20/11/2023

نەوا -
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كورد هاوشێوەی فەلەستینی و ئیسرائیلییەكان داوای ماف و شكۆمەندییان كرد، بەڵام دۆزی ئێمە پشتگوێ خراوە.
مەسرور بارزانی لە "كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست" لە زانكۆی ئەمریكی لە دهۆك لە وتارێكدا وتی، هەموومان لە دەستپێكردنەوەی توندوتیژییەكانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست شۆك بووین، چارەسەرنەكردنی ناكۆكییەكی دەیان ساڵە و لە قاڵبدانیشی بەهەمان شێوە، كێشەیە.
 باسی لەوەشكرد، چارەسەری دوو دەوڵەت بۆ فەلەستینی و ئیسرائیلییەكان وەكو پێویستی و مۆدێلێك دەبینرێت، كوردیش داوای هەمان ماف و شكۆمەندی كرد، بەڵام تاوەكو ئێستا دۆزەكەمان پشتگوێ خراوە.
 لەبارەی پەیوەندییەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە، پێشێلكردنی بەردەوامی دەستوور لەلایەن حكومەتی عیراقەوە جێی نیگەرانییە، ئەگەر بڕیارە تاكلایەنەكان بەردەوامبن و دامەزراوەكانی حكومەت لەلایەن یەك گروپەوە كۆنترۆڵ بكرێن، هەستی نادادپەروەری قووڵتر دەبێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group