حەلبوسی: دادگای فیدراڵی دەسەڵاتی راستاندنی ئەندامانی پەرلەمانی نیە

15/11/2023 عێراق

نەوا-
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی دورخراوە لە پۆستەكەی رایگەیاند، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی رەتدەكەینەوە بە كۆتاییهێنان لە ئەندامێتی پەرلەمان، چونكە لە دەسەڵاتی دادگاكەدا نیە چاو بە ئەندامێتی پەرلەماندا بخشێنێتەوە.
حەلبوسی راشیگەیاندوە، لەسەر دادگای باڵای فیدراڵی پێویستە پابەندی دەستورو جێبەجێكردنی دەقەكانی بێت بۆچونی كەسی وەرناگرێت، كۆتاییهێنانم بە ئەندامێتی پێچەوانەی دەستورەو كارێكی مەترسیدارە، چونكە دادگاكە مافی نیە راستاندن بۆ ئەندامێتی پەرلەمان بكات ئەگەر بە بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەران نەبێت.
حەلبوسی باسی لەوەشكردوە، دەستور باسی حاڵەتەكانی كۆتاییهێنانی بە ئەندامێتی پەرلەمان كردوە ئەویش دەستلەكاركێشانەوەو كۆچی دوایی و تاوان و نەخۆشیە، ئێمە پەرۆیشن رونكردنەوەی یاسایی بدەین لەسەرئەوەی رویداوە نەك باسی سیاسی بكەین، دادگاكە رەچاوی مەرجەكانی كۆتاییهاتنی ئەندامێتیمی لە ئەنجومەنی نوێنەران نەكردوە بۆیە پێویستە پابەندی دەستورو جێبەجێكردنی دەقەكانی بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group