نەوا-
وەزیری ناوخۆی توركیا عەلی یەرلیكایا رایگەیاند لەسەرانسەری توركیا بەبەشداری 13 هەزار و 440 كارمەندی ئەمنی، 466 ئۆپراسیۆنیان دەست پێ كردوە.
وەزیری ناوخۆی توركیا بڵاویكردۆتەوە، هێزەكانیان ئۆپراسیۆنێكیان دژی چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لەچەند پارێزگایەك دەستپێكردوە توانیویانە 12 ئەندامی پەكەكە دەستگیر بكەن.
دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنەكانی توركیا لەناو شارەكانیاندا دوای ئەو هێرشە چەكداریەیە كە لەچەند رۆژی رابردودا لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا كرایە سەر بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی ئەو وڵاتە.