فەرمانگەی ئاوی سلێمانی دوا وادە بۆ بەستی پێوەری ئاو دادەنێت
13/11/2022
نەوا
فەرمانگەی ئاوی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە لەوەی، كە دوا وادە بۆ بەستنی پێوەری ئاوی ماڵان 21ی مانگی 12یە و لەدوای ئەو وادەیە مانگانە 80 هەزار دیناریان لەسەر هەژمار دەكرێت.
لە راگەیەندراوێكی فەرمانگەكەدا هاتووە، هاوڵاتییان ئاگاداردەكەنەوە كە دوا مۆڵەت بۆ بەستنی پێوەری ئاو 21ی 12ی 2022 و لە دوای ئەو وادەیەوە هەر هاوڵاتییەك پێوەری ئاو نەبەستێت مانگانە 80 هەزار دیناری لەسەر ئەژمار دەكرێت.
فەرمانگەی ئاوی سلێمانی جەختی لەوەش كردووەتەوە، هەروەها دوكان و شوێنە بازرگانییەكان لەبری نەبەستنی پێوەری ئاو بۆ هەر مانگێك 200 هەزار دیناریان لەسەر ئەژمار دەكرێت.