واڵتز: لە هێرشەكانی سەر یەمەندا ژمارەیەك سەركردەی حوسی كوژراون

6 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
مایك واڵتز راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا رایگەیاند، لەمیانی هێرشە ئاسمانییەكانی ئەم دواییەی هێزەكانی وڵاتەكەی بۆ سەر حوسییەكان، ژمارەیەكی زۆر لە سەركردە حوسییەكان كوژراون.
واڵتز لە چاوپێكەوتنێكدا ئاماژەی بەوەداوە، لەهێرشە ئاسمانییەكانی ئەم دواییەی هێزەكانی وڵاتەكەی بۆ سەر حوسییەكان لە یەمەن، ژمارەیەكی زۆر لە سەركردە حوسییەكان كراونەتە ئامانج و كوژراون هێرشە ئاسمانییەكانی ئەم دواییەش بەراورد بەو هێرشانەی كە لە خولی سەرۆكایەتی جۆبایدندا ئەنجامدراون جیاوازن، چونكە لە هێرشەكاندا سەركردەی حوسییەكان كراوەتە ئامانج و لێپرسینەوەیەكیشە لە ئێران.
وتیشی: لێپرسینەوەكە ئەوەیە كە ئێران كەشتییە جەنگییەكانی ئەمریكاو كەشتییە بازرگانییەكانی وڵاتان دەكاتە ئامانج، هەروەها یارمەتی حوسییەكان دەدات تا رێڕەوە ئاوییەكان لە ناوچەكە بە روی كەشتییە بازرگانییەكان دابخەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group