ئەو ئەفسانانەی تۆپی پێ كە هەرگیز نازناوی چامپیۆنزلیگیان نەبردۆتەوە

14 کاتژمێر پێش ئێستا وەرزش

نەوا-
هەندێك ئەستێرەی تۆپی پێ سەڕەرای بەناوبانگییان و بەهێزییان لە یارییەكاندا تاوەكو ئێستا نەگەیشتون بە نازناوی چامپیۆنزلیگ.
ماڵپەڕە وەرزشییەكان تیشكیان خستۆتە سەر، یاریزانانی تۆپی پێی یانە دەستەبژێرەكان بەشدارییان لە چەندین پاڵەوانێتیدا كردوە، بەڵام بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ وەك لوتكەی شكۆمەندی دەمێنێتەوە كە خەونی پێوە دەبینن كە دەستكەوتێكە هیچ كەسێكی دیكە ناتوانێت هاوتای بكات، لێرەدا باس لە كۆمەڵێك یاریزانی ناسراو دەكرێت كە لەو نازناوە بێبەش بون.
-هێرنان كرێسپۆی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە یانەكانی پارماو لازیۆ و ئینتەرمیلان و ئەی سی میلان و چێڵسی یاری كرد، زۆر نزیك بوو لە بردنەوەی نازناوەكە كاتێك لە یاری كۆتایی ئەستەنبوڵ لە ساڵی 2005 بەرامبەر لیڤەرپول دو گۆڵی تۆماركرد.
-رۆناڵدۆ نازاریۆ بێ گومان یەكێكە لە باشترین هێرشبەرەكانی مێژوی تۆپی پێ لە ماوەی مانەوەی لە ئەوروپا یاری بۆ یانەكانی بەرشەلۆنە و ئینتەرمیلان و ریال مەدریدو ئەی سی میلان كردوە، سەرەڕای ئەوەی لە سەردەمی گالاتیككۆدا لەگەڵ لۆس بلانكۆسدا بوە، بەڵام نەیتوانیوە نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت.
-دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا ئەفسانەی ئەرجەنتینی لەگەڵ بەرشەلۆنە درەوشایەوە، دواتر لەگەڵ ناپۆلی بەرزبوەوە بۆ ناوبانگ، بەڵام نەیتوانی نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت سەرەڕای ئەوەی تیپەكەی گەیاندە سەركەوتنی ناوخۆیی و كیشوەری لە پاڵەوانێتییەكانی دیكەدا.
-سیسك فابریگاسی ئیسپانی یاری بۆ یانەكانی ئارسناڵ و بەرشەلۆنە و چێڵسی و مۆناكۆ كردوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەی یەكێك بووە لە گەورەترین یاریزانە ناوەڕاستەكانی نەوەی خۆی، بەڵام هەرگیز نازناوەكەی بەدەست نەهێناوە.
-فابیۆ كاناڤارۆ یاری بۆ پارما و ئینتەرمیلان و یۆڤانتۆس و ریال مەدرید كردوە، بەڵام بەرگریكارە ئیتاڵییەكە كە لە ساڵی 2006دا خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی وەرگرتوە، بەڵام لە نازناوی چامپیۆنزلیگدا بەختی نەبوە.
-فرانسیسكۆ تۆتی تەواوی ژیانی وەرزشی لەگەڵ یانەی رۆما یاریی كردو رەمزی یانەكە بوو، بەڵام نەیتوانی خەونە گەورەكەی ئەوروپی بەدەستبهێنێت كە بریتی بوو لە بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ.
-مایكل بالاكلە ژیانی وەرزشیدا لە یارییەكانی بایەر لیڤەركوزن و بایرن میونشن و چێڵسیدا بو، یاریزانە ئەڵمانییەكە لە یارییەكانی كۆتاییدا توشی بەختێكی ناخۆشی سەیر بوو، لە ساڵی 2002  لەگەڵ یانەی لیڤەركوزن بە یانەی ریال مەدرید دۆڕا، دواتر لە ساڵی 2008 دا لەگەڵ یانەی چێڵسی بە لێدانی سزا بەرامبەر مانچستەر یونایتد دۆڕا.
-رود ڤان نیستلڕۆی هێرشبەری هۆڵەندی شانازی بە ژمارەیەكی پێوانەیی سەرنجڕاكێشی تاكەكەسی لەگەڵ مانچستەر یونایتد و ریال مەدرید دەكات، هەروەها یەكێك بو لە گۆڵكارانی پاڵەوانێتییەكە، بەڵام نەیتوانی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت.
-زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی ئەستێرەی سویدی لەماوەی هەڵبژاردەی خۆیدا لەگەڵ گەورەترین یانەكانی ئەوروپا یاری كردوە بەڵام نەگەیشتوە بە نازناوەكە.
-جیانلویجی بوفۆن گۆڵپارێزە ئەفسانەییەكە چەندین نازناوی بەدەستهێناوە، زۆربەی ژیانی وەرزشی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس و دواتر پاریس سانجێرمان بەسەربردووە، لەوێشدا سێ جار گەیشتە یاری كۆتایی بەڵام هەر سێ نازناوەكەی دۆڕاندوە، تا ئێستاش چامپیۆنزلیگ تاكە نازناوێكە كە نەیتوانیوە بۆ ژیانی وەرزشی بەناوبانگی خۆی زیاد بكات.











شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group