هەسەدە: توركیا خێزانێكی لە كۆبانی كۆمەڵكوژ كرد

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
درەنگانی شەوی ڕابردوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا لە هێرشێكدا بۆسەر سنوری كۆبانێ بۆردومانی ماڵێكی كرد لە ئەنجامدا نۆ كەس بونە قوربانی.
هێزەكانی سوریای دیموكرات-هەسەدە رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردو فڕۆكەیەكی توركی خێزانێكی بۆردومانكردوە كە لە بواری كشتوكاڵیدا لە باشوری كۆبانێ كاریان دەكرد.
ئاماژەی بەوەشكردوە، ژمارەی كوژراوانی مەدەنی بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەكانی توركیا بۆسەر ناوچەی نێوان گوندەكانی (قومجی و بەرخ بۆتان) لە باشوری كوبانێ بەرزبوەتەوە بۆ 9 كوژراو كە سەرجەمیان ئەندامی یەك خێزانن، هاوكات دوو كەسی دیكەش برینداربون. 
ئاشكراشیكرد، ئەو كەسانەی كوژراون، سەرجەمیان ئەندامی یەك خێزانن و پێكدێن لە دایك و باوكێك و حەوت منداڵیان، هەروەها، دوو كەسی دیكەش برینداربوون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group