موقتەدا سەدر: توندوتیژی تائیفی لە ناوچەكە پەرەیسەندووە

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
موقتەدا سەدر نیگەرانی لە پەرەسەندنی توندوتیژی تائیفی دەردەبڕێت، بە تایبەتی لە سوریا و لوبنان و عیراق.
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی نیشتمانی شیعە راگەیەنراوێكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، نیگەرانە لە پەرەسەندنی توندوتیژی تائیفی لە ناوچەكە، بە تایبەتی لە سوریا و لوبنان و عیراق، ئەمریكاش ئەو پەرەسەندنە دەقۆزێتەوە بۆ فراوانكردنی بازنەی جەنگ.
داواشی لە بڕیاربەدەستانی عەرەب و ناوچەكە كردووە، فشار بكەن بۆ راگرتنی دوژمنكاری ئەمریكا لەسەر یەمەن و لوبنان و فەلەستین و رێگە نەدرێت دەستوەردان لە سوریا زیاتر بكرێت.
جەختیشیكردووەتەوە، لە گرنگی لابردنی گەمارۆی سەر كەرتی غەززە، چونكە لەناوچوونی تەواوەتی ئەو كەرتەی لێدەكەوێتەوە.
سەدر لە كۆتایی راگەیەنراوەكەشیدا رەخنەی لە بێدەنگی سەركردە موسڵمان و عەرەبەكان گرتووە و دەڵێت، لۆمەی خۆتان مەكەن كاتێك پەشیمان دەبنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group