دۆناڵد ترەمپ دەستپێكردنی هێرشی سەربازی بۆسەر حوسیەكانی یەمەن ڕاگەیاند

1 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سەرۆكی ئەمریكا دەستپێكردنی هێرشی سەربازی بۆسەر حوسیەكانی یەمەن ڕاگەیاند و دەڵێت، كاتی حوسیەكان تەواو بوە و دەبێت هێرشەكانیان بوەستێنن.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، فەرمانی بە هێزی سەربازی ئەمریكا كردوە كە چالاكی سەربازی یەكلاكەرەوە و بەهێز لە دژی حوسیەكان لە یەمەن دەستپێبكەن كە هێرشێكی زۆری دەریایی و توندوتیژی و تیرۆریان لەدژی كەشتی و فڕۆكە و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئەمریكی و ئەوانی دیكە ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەڵامی جۆو بایدن، سەرۆكی پێشوی ئەمریكا لاواز بووە، بۆیە حوسییەكان بەردەوام بون، ئەوان بە پارەی ئێران، موشەكیان ئاراستەی كەشتەیە ئەمریكییەكان كردوە و سەرباز و هاوپەیمانەكانیان كردوەتە ئامانج.
دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەشكرد، ئەو هێرشە بەردەوامانە زیانی چەندین ملیار دۆلاری بە ئەمریكا و ئابوری جیهانی گەیاندوە و لە هەمانكاتدا ژیانی بێتاوانەكانی خستۆتە مەترسییەوە.
هەروەها، سەرۆكی ئەمریكا پەیامێكی هەڕەشە ئامێزی بۆ حوسیەكان نارد و دەڵێت، كاتی ئێوە تەواو بوە و دەبێت هێرشەكانتان بوەستێنن، لە ئەمڕوە دەستپێدەكات، ئەگەر نەتانكرد، دۆزەخ بەسەرتاندا دەبارێت، بەجۆرێك كە پێشتر نەتانبینیبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group