كونسوڵی ئەمریكا لە هەرێم: كار دەكەین بۆ بەپارێزگابونی هەڵەبجە

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەولێر سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی كردو كۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی شارەكە ئەنجامدا.
ستیڤ بیتنەر كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەولێر بە سەردانێك پارێزگای هەڵەبجەی بەسەر كردوەتەوەو ژمارەیەك كۆبونەوەو دیداری ئەنجامداوە، لە مۆنۆنێنتی شەهیدانیش چەپكە گوڵی وەفای گەلی ئەمریكای لەسەر پەیكەری عومەری خاوەر سیمبولی شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە دانا.
نوخشە ناسیح قائیمقامی هەڵەبجە لە لێدوانێكدا بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندوە، هاتنی كونسوڵی یەكێك لە وڵاتە زلهێزەكان بۆ هەڵەبجە زۆر گرنگەو پەیوەندیەكی زۆر باشیشمان لەگەڵ كونسوڵگەری ئەمریكادا هەیە، ئەوان بەهۆی كاری ئیداری خۆیان نەیانتوانی لە یادی كیمیابارانی هەڵەبجەدا ئامادەبن و كونسوڵی ئەمریكا چەپگە گوڵی رێزو وەفای لەسەر گڵكۆی شەهیدەكان داناوە.
قائیمقامی هەڵەبجە ئەوەشی باسكردوە، لە كۆبونەوەیەكدا كونسوڵی ئەمریكا پرسیاری لەسەر دوایین هەنگاوەكانی ناساندنی هەڵەبجە وەك پارێزگا لەعیراق كردوەو زۆر لای گرنگ بوە بزانێت هەنگاوەكان بە كوێ گەیشتون، دوای رونكردنەوەكانیش كونسوڵی ئەمریكا رایگەیاندوە كە لەگەڵ لایەنەكان دۆسیەی بە پارێزگا ناساندنی هەڵەبجە باس دەكەن و هەوڵەكانیان دەخەنەكار بۆ تەواوكردنی ئەم هەنگاوە. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group