نەوا-
گۆرانیبێژی بەناوبانگی لوبنانی ماهیر زەین دوای بڵاوكردنەوەی بەشێكی كلیپەكەی لەبەردەم مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) روبەڕوی رەخنە دەبێتەوە.
میدیا عەرەبییەكان بڵاویانكردۆتەوە، ماهر زەین گۆرانیبێژی بەناوبانگی جیهانیی دوای ئەوەی لە مانگی رەمەزاندا لەبەردەم مزگەوتی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لە شاری مەدینەی سعودیە بانگەشەی بۆ نوێترین كلیپی خۆی كرد كە ژن و پیاو بەیەكەوە گۆرانی دەڵێن، بەهۆیەوە روبەڕوی رەخنە دەبێتەوەو زۆرێك لە موسوڵمانان پێیانوایە تێكەڵكردنی رەگەزەكان لەبەردەم یەكێك لە پیرۆزترین شوێنەكانی ئیسلام و بەكارهێنانی شوێنەكە بۆ ئەم مەبەستە بێڕێزییە بەرامبەر بە پیرۆزییەكان.
ئەوەشخراوەتەڕو، كلیپەكە بە ناوی "قلبی فی المدینە"یەو ماهر زەین هونەرمەندی لوبنانی گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوكردۆتەوە كە تێیدا دەبینرێت گۆرانییەكە دەڵێتەوەو لەلایەن ژن و پیاوانەوە بە تێكەڵاوی دەورە دراوەو ئەوەش رەخنەی بەدوای خۆیدا هێناوە.