ئەمرۆ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ وەزیری دارایی كۆدەبێتەوە
3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق كۆدەبێتەوە.
جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق راگەیاندوە، لە كۆبونەوەكەی ئەمرۆدا هەمواری یاسای بودجەی تایبەت بە دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستان و مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان و خشتەی بودجە و پرسی پارەی كاش و هەمواری یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو تاوتوێ دەكرێن.
ئاماژەی بەوەشدا، هەندێك لە پەرلەمانتارانی لیژنەی دارایی لەسەر پرسی پارەی كاش داوایان كردووە عەلی عەللاق، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق لە كۆبوونەوەكەدا ئامادە بێت، بەڵام تاوەكو ئێستا روون نییە ئامادە دەبێت یان نا.