پەرلەمانتارێكی عیراق ئامانجی كۆبونەوەكەی تەیف سامی ئاشكرا دەكات

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق كۆبوەوە بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژە هەمواری یاسای بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2025.
نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لەبارەی ئامانجی كۆبونەوەكە بڵاویكردۆتەوە، لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران میوانداری وەزیری دارایی عیراقی كر بۆ گفتوگۆكردن دەربارەی هەمواری یاسای بودجەی گشتی لە مادەی 12 بڕگەی دووەم كە تایبەتە بە تێچوی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان.
راشیگەیاندوە، ئامانجی كۆبونەوەكە بەمەبەستی ئامادەكردنی راپۆرتی لیژنەكەیە بۆ خوێندنەوەی دوەم لە رۆژی دووشەممەی داهاتودا بەپێی كارنامەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group