نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان بڵاویكردەوە، بازرگانێكیان دەستگیركردوەو بڕی 100 كیلۆگرام حەبی هۆشبەریان دەستبەسەردا گرتوە.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان بڵاویكردۆتەوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاساییش و دادوەری لێكۆڵینەوەی دادگای كەرخ، بەهەمانگی نێوان هەردوو بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتی مادەهۆشبەرەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاساییشی هەولێرو حكومەتی عیراق لە شاری بەغدا توانراوە بڕی 100 كیلۆگرام حەبی هۆشبەر دەستی بەسەردا بگیرێت.
راشیگەیاندوە، لە هەمان چالاكیدا توانراوە بازرگانێكی مەترسیدار كە ئەندامی تۆڕێكی نێودەوڵەتی مادەی هۆشبەر بوە دەستگیر بكرێت.