سودانی و سەرۆكی نوێی نێردەی یونامی لەعیراق كۆبونەوە

13/10/2024 عێراق

نەوا-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ سەرۆكی نوێی نێردەی یونامی لە عیراق كۆبوەوە. 
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، سودانی پێشوازی كردوە لە محەمەد ئەلحەسان سەرۆكی نوێی نێردەی یۆنامی لە عیراق و نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان، لە كۆبونەوەیەكدا سروشتی پەیوەندییەكانی نێوان عیراق و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان تاوتوێكراون بەتایبەتی دوای دەركردنی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە كۆتاییهێنان بە ئەركی نێردەكە، هەروەها هەوڵەكانی نێردەكەی لەماوەی چەند ساڵی رابردودا بەرزنرخاندوەو ئاماژەی بەوەكردوە كە پەیوەندییەكان لەگەڵ هەمو دامەزراوەو رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بەردەوام دەبێت.
هەر لە كۆبونەوەكەدا سودانی سەركۆنەی ئەو دەستدرێژیانەی سوپای زایۆنیستی كردوە كە هێزەكانی یونیفیلی لە لوبنان كردۆتە ئامانج و جەختی لەوەكردەوە ئەم هێرشە دەیسەلمێنێت كە قەوارەی زایۆنی هەمو سنورەكانی بەزاندوەو یاساو رێسا نێودەوڵەتییەكانی پێشێل كردوە، هەڵوێستی نێودەوڵەتی بەپێویست زانیوە لەچوارچێوەی بانگەوازە نێودەوڵەتییەكان بۆ قەدەغەكردنی پێدانی چەك بە ئەو قەوارەیە بەمەبەستی كۆتاییهێنان بەو شەڕە وێرانكەرە كە هێزەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و غەزە ئەنجامی دەدات. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group