نەوا-
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق قەرەبوی كۆبونەوەی هەفتەی رابردوی كردەوەو لەیەك رۆژدا دووجار كۆبوەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران سەرپەرشتی كۆبونەوەی ئەنجومەنەكەی كردوەو دانیشتنی یەكەم و دوەمی ئەنجامداوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەنجومەنی وەزیران بەهۆی ئەوەی هەفتەی رابردو سەرۆك وەزیران بۆ بەشداریكردن لە كۆبونەوەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە ئەمریكا بو نەتوانرا ئەنجام بدرێت، وەك قەرەبویەك لەیەك رۆژدا هەردو كۆبونەوەكەی ئەنجامداوە.