وەزارەتی دەرەوەی ئێران: كارمەندێكمان لە سوریا كوژراوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران كوژرانی كارمەندێكی لەناو باڵیۆزخانەكەیان لە دیمەشق راگەیاند.
ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندوە، رۆژی 15-12 بەهۆی دەستڕێژی گوللـەوە لە ئۆتۆمبێلەكەی كارمەندێكی باڵیۆزخانەكەیان لە دیمەشق كوژراوە، بەڵام دوای چەند رۆژێك ناسراوەتەوەو دەگەڕێنریتەوە بۆ وڵاتی ئێران، وەزارەتەكەشیان چاودێری تەواوی ئەو بابەتە دەكات لە رێگەی كەناڵە دیپلۆماسییەكانییەوە.
بەقائی وتوشیەتی: حكومەتی راگوزەری سوریا لێپرسراوە لەسەر ئاشكراكردنی ناسنامەی هێرشكارەكەوە بە سزاگەیاندنی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group