دوو رۆژە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لەسەر رێگاكان ئۆتۆمبێل بۆردومان دەكات

پێش 2 هەفتە

نەوا-
دوو رۆژە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ئۆتۆمبێل لەسەر رێگاكان هەرێمی كوردستان دەكاتە ئامانج.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 5-9 فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكابی لە ناوچەی شارباژێڕ كردە ئامانج و قوربانی لێكەوتەوە.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان كە بڵاوكراونەتەوە، بۆردومانەكە لەگوندێكی سەر بە زەلان لەناوچەی شارباژێڕ كراوەو ئەو پیكابە سێ كەسی تیادا بوە سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە.
دوێنێ چوارشەممەش لەسەر رێگای نێوان دوكان- رانیە لەنزیك ناحیەی خەلەكان ئۆتۆمبێلێك كرایە ئامانج و بەوهۆیەوە باوكێك و هەردوو كوڕەكەی گیانیان لەدەستدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group