نەوا-
وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، لەو رۆژەی كە پشوی فەرمی تیایدا دیاریكراوە دەوامی سەرجەم بانكەكان ئاسایی دەبن.
وەزارەتەكە باسی لەوەكردوە، رۆژی چوارشەممە 27/9 كە پشووی فەرمییە دەوامی سەرجەم ئەو بانكانە ئاسایی دەبن كە ئەركی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانیان لە ئەستۆدایە، هەروەها دابەشكردنی موچە بە پێی ئەو خشتەیەی كە وەزارەت رایگەیاندوە بەردەوام دەبێت.