دووەم رۆژە لە هەرێمی كوردستان چاكبونەوە لە توشبون بە كۆرۆنا زیاترە

29/08/2020

نەوا
وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە، 362 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوونە و 25 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، لە بەرانبەردا 582 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە و ئەوەش دووەم رۆژە لەسەر یەك ژمارەی چاكبونەوە لە توشبون زیاتر بێت.

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:..

ڕاگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ   COVID19                         ژمارە (١٨٥)

١. كەرەنتین:  (هیچ هاوڵاتیەكی نوێ كەرەنتین نەكراوە)
٤١ هاوڵاتی لە كەرەنتینن لە ٣ شوێنی جیاواز لە پارێزگای دهۆك ماونەتەوە.

٢. پشكنین:  (٤٢٣٥ پشكنینی نوێ)
(١٣٥٧ هەولێر)، (٦١١ سلێمانی، ٧٥ گەرمیان)، (٢١٩٢ دهۆك)

٣. تووشبوو:  (٣٦٢ تووشبووی نوێ)
(١٩٥ هەولێر)
(١٠٨ سلێمانی، ١٨ گەرمیان)
(٤١ دهۆك)

٤. چاكبوون:  (٥٨٢ چاكبوون)
(٢٩٤ هەولێر)
(٢٦ سلێمانی، ٢٢ گەرمیان)
(٢٢٩ دهۆك)
(١١ هەڵەبجە)

٥. مردن:  (٢٥ مردن)
(١٢ هەولێر)
(٥ سلێمانی، ٣ گەرمیان، ١ ڕاپەڕین)
(٣ دهۆك)
(١ ‌هەڵەبجە)

ئاماری گشتی:
كەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٣٠ دەرچوو)
پشكنین ٣٠٣٥٦٨ (١٢٢٥٦٤ هەولێر، ٨٦٢٥٦ سلێمانی، ٩١٩٣٦ دهۆك، ٢٨١٢ هەڵەبجە)
تووشبوون ٢٧٦٢١ (١١٤٩٣ هەولێر، ١١٦٢٤ سلێمانی، ٣٦٥٣ دهۆك، ٨٥١ هەڵەبجە)
چاكبوون ١٧٣٨٦ (٧٢٠٨ هەولێر، ٧٩٥٩ سلێمانی، ١٤٤٥ دهۆك، ٧٧٤ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٩٢٠٣ (٣٩٠٠ هەولێر، ٣٠٧٩ سلێمانی، ٢١٦٤ دهۆك، ٦٠ هەڵەبجە)
مردن ١٠٣٢ (٣٨٥ هەولێر، ٥٨٦ سلێمانی، ٤٤ دهۆك ، ١٧ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی تر داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

 وەزارەتی تەندروستی        
حكومەتی هەرێمی كوردستان   
٢٩ی ئاب ٢٠٢٠

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group