نەوا-
ئەمڕۆ لە شاری قامیشلۆ "كۆنفرانسی یەكڕیزیی هەڵوێستی كورد" بە بەشداری زیاتر لە 400 كەسایەتیی ڕۆژئاوا و باكوور و باشووری كوردستان و كەسایەتییەكانی چەند ناوچەیەكی سووریا بەڕێوەدەچێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوی لیژنەی ئامادەكار، نوێنەری سەرجەم حزبە كوردییەكان، ڕێكخراوەكانی ژنان و لاوان، كەسایەتییە ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتییەكان، هونەرمەندان، سەرۆك هۆزەكان لە ڕۆژئاوا، لەگەڵ كەسایەتییە كوردەكانی دیمەشق، حەڵەب، حەما، باب و عەزاز بەشداریی كۆنفرانسەكە دەكەن.
هاوكات شاندێكی دەم پارتی لە باكووری كوردستانەوە، لەگەڵ نوێنەری پارت و ڕێكخراوەكانی هەرێمی كوردستان ئامادەدەبن، لەوانە شاندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و نوێنەری مەسعود بارزانی، هەروەها نامەی پشتیوانی لایەنەكانی دەرەوەی وڵاتیش دەخوێندرێتەوە.