عێراق 220 هەزار تەن گەنمی بە دیاریی بۆ سووریا نارد

10 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا بڵاوی كردەوە، حكومەتی عێراق وەك دیاریی 220 هەزار تەن گەنمی بۆ سووریا ناردووە، گەنمەكە گەیشتووەتە پارێزگای دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەكە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز باسی لەوەكردووە، ناردنی ئەو بڕە گەنمە بۆ سووریا بە مەبەستی نیشاندانی نیازپاكییە لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە بۆ ئەحمەد شەرع و دەسەڵاتەكەی.
حەسەن عوسمان بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای دانەوێڵەی سووریا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانەیان ئاراستەی عێراق دەكەین بۆ ئەو دەستپێشخەرییە.
ئاماژەی بەوەشدا، دەستپێكردنی كەمپینێك بۆ گواستنەوەی 220 هەزار تەن گەنم وەك دیاریی بۆ گەلی سووریا، ئاماژەیەكی برایانە كە ڕەنگدانەوەی قووڵایی پەیوەندییە برایەتی و مێژووییەكانی نێوان هەردوو وڵاتە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group