نەوا-
پەرلەمانتارێكی عیراق رایگەیاند، پەیوەندییەكانی هەولێرو بەغدا بەرەو قۆناغێكی زۆر باش هەنگاو دەنێن.
ڤیان سەبری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، پەیوەندییەكانی هەولێرو بەغدا بەردەوام لە بەرەوپێشچوندان و لەقۆناغێكی زۆر باشدان، پێگەی كوردستان بەهێزە، لەئێستادا كورد لەبەغدا بەهێزەوە ئامادەبونی هەیە، وەك دەبینن سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی هەولێری كردو چەندین كۆبونەوەی ئەنجامدا كە بێگومان سەردانێكی گرنگ بو لەم كاتەدا.
وتیشی: رۆژی 11/11 هەڵبژاردنی گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەدەچێت، گفتوگۆكان زیاتر لە ئێستادا پەیوەندییان بە هەڵبژاردنەوە هەیە، ئەو كۆبونەوانەشی كراون بەمەبەستی باشتركردنی پەیوەندییەكان و ئاسایشی ناوچەكەو ئابوری و ژیانی هاوڵاتیان بوە.