وەزیری تەندروستی: نە توشبو نە گومانلێكراوی تای خوێنبەربون لەهەرێم نییە

4 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، وەزارەتی تەندروستی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ و حكومەتی عیراق هەمو رێكارێكی پێویستیان گرتوەتە بەر بۆئەوەی رێگری لە بڵاووونەوەی تای خوێنبەربون بكرێت.
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم بەماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندوە، نەخۆشی تای خوێنبەربون لەعیراق  هەیە، بەڵام تائێستا نەك حاڵەت بگرە گومانلێكراویش لە هەرێمی كوردستان نیە، خۆشمان تەواو ئامادەكردوە بۆئەوەی ئەو نەخۆشیە لە هەرێمی كوردستان بڵاو نەبێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش هەماهەنگیمان لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ و بەغداش هەیە.
وەزیری تەندورستی وتوشیەتی: چاودێریی بارودۆخەكە دەكەین ئەگەر لە هەرێمی كوردستان لەساڵانی رابردو چەند حاڵەتێكیش تۆمار كرابن سەركەوتو بوین لە چارەسەركردنی و رێژەی چارەسەركردن زۆر باشبوە، رێنمایی هاوڵاتیانیش دەكەن ئەوانەی لە كێڵگەی ئاژەڵ نزیكن و بەخێویان دەكەن، لەكاتی بونی گومان لە نەخۆشییەكە دامودەزگا ڤێتەرنەرییەكان ئاگادار بكەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group