نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەكان بڵاویكردەوە، باندێكی مەترسیداری بڵاوكردنەوەو بازرگانیكردن بەمادەی هۆشبەریان دەستگیر كردوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەكان، لەناو شاری هەولێر توانیویانە تۆرێكی بڵاوكردنەوەو بازرگانیكردن بەمادەی هۆشبەر دەستگیربكەن و نزیكەی 6 كیلۆگرام مادەی هۆشبەر دەستبەسەردا بگرن، باندەكە تەواوكەری ئەو باندەیە كە پێشتر راگەیەنرا بو و تیایدا دوو تۆمەتبارو نزیكەی 1 كیلۆگرام مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا بو.
ئاماژەشیكردوە، ئەم تۆڕە مەترسیدار بوە لەبەرئەوەی پێكهاتەكەیان لەكەسانی عەرەب و كورد پێكهاتبون و ئافرەتیان بەكارهێناوە بۆ فێركردنی منداڵ و گەنج و لاوی پارەدارو پاشان فرۆشتنی پێیان بەو نرخەی كەخۆیان دەیانویست.