نەوا-
بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان دەڵێت، ئاوی بەنداوەكە بەشێوەیەكی بەرچاو كەمیكردووە و ئیدارەدانی ئەو بڕەی كە گلدراوەتەوە ئاسان نابێت.
كۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان ڕایگەیاند، لە 65 ساڵی ڕابردوودا، ئەمساڵ كەمترین بڕی ئاو لە بەنداوی دوكاندا گلدراوەتەوە.
هۆكاری كەمئاوییەكەش بۆ كەمی بڕی بارانبارین دەگەڕێتەوە كە بە پێی زانیارییەكان تەنیا 205 ملیم لە ناوچەكەدا باریوە، ئەوەش نزیكەی سێیەكی بڕی بارانبارینی ساڵی ڕابردووە.
كۆچەر جەمال ڕاشیگەیاند، ئیدارەدانی ئەو ئاوەی ئێستا بەردەستە ئاسان نابێت، چونكە تا دووزخورماتوو ئاو لە دوكان وەردەگرێت بۆ خواردنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، كە هەوڵ دەدەن گرفت بۆ ئاوی خواردنەوە دروست نەبێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە كەمی ئاوەكە كێشە بۆ كشتوكاڵ و ئاودێری دروست دەكات.