ئیسرائیل ئازادكردنی بارمتە فەڵەستینییەكان رادەگرێت

2 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دوای ئەوەی فەڵەستین ئازادكردنی بارمتە ئیسرائیلییەكانی لە رێوڕەسمێكدا راگەیاند حكومەتی ئیسرائیل لەبەرامبەردا ئازادكردنی بارمتەكان دوادەخات.
ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی ئەمریكی بڵاویكردۆتەوە، كۆمەڵەی زیندانیانی فەڵەستین دەڵێن كە ئیسرائیل ئازادكردنی سەدان زیندانی و دەستبەسەركراوی فەڵەستینی لە بەرامبەر بارمتە ئیسرائیلییە ئازادكراوەكاندا دواخستوەو لە رۆژانی رابردوشدا فەڵەستین بڕیاری ئاگربەستەكەی جێبەجێكردوەو 6 بارمەتەی ئیسرائیلی لە رێورەسمێكدا ئازاد كردوە.
ئەوەش باسكراوە، لە قۆناغی یەكەمی ئاگربەستدا فەڵەستین بڕیارەكەی جێبەجێكردوەو دیلە ئیسرائیلییەكانی ئازاد كردوە، دوا قۆناغی پرۆسەكەش چاوەڕوان دەكرا ئیسرائیل 620 دەستگیركراوی فەلەستینی ئازاد بكات، بەڵام بەرپرسانی ئیسرائیل ئەو ئازادكردنەیان دواخستوە.
جێی ئاماژەیە پێشتر بزوتنەوەی حەمماس لەگەڵ ئەم دواكەوتنەدا ئیسرائیلی تۆمەتبار كرد بە پێشێلكردنی ئاگربەست، ئەمەش هەندێك نادڵنیایی لەبارەی رێككەوتنی ناجێگیری ئاگربەستەوە دروستكرد.





شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group