نەوا-
هەردوو وڵاتی توركیاو مالیزیا 11 رێككەوتننامەو یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنیان واژۆ كرد.
ئاژانسەكانی توركیا بڵاویانكردوەتەوە، واژۆكردنی رێككەوتننامەو یاداشتنامە لێتێگەیشتنەكان لەمیانی رێوڕەسمێكدا بە ئامادەبونی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیاو ئەنوەر ئیبراهیم سەرۆك وەزیرانی مالیزیا بەڕێوەچوە.
ئاماژەشكراوە كە ئەو رێككەوتننامەو یادشتنامە لێكتێگەیشتنانەی لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا ژۆكراون تایبەتن بە بوارەكانی وزە، بازرگانیی و سیستمی پەیوەندی، هەروەها بەڕێوەبردنی كارەسات و دۆخە لەناكاوەكان.