سودانی پیرۆزبایی لە سەرۆك وەزیرانی نوێی لوبنان دەكات

15 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
سەرۆك وەزیرانی عیراق پیرۆزبایی لە هەردوو سەرۆك كۆمارو وەزیرانی لوبنان دەكات بەبۆنەی پێكهێنانی كابینەی نوێی وڵاتەكەیانەوە.
باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عیراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، بۆ دوپاتكردنەوەی پەیوەندییە پتەوەكانی نێوان عیراق و لوبنان، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دوو بروسكەی پیرۆزبایی ئاڕاستەی جۆزێف عەون سەرۆك كۆمارو نەواف سلام سەرۆك وەزیرانی لوبنان كرد تێیدا دڵسۆزی حكومەت و گەلی عیراقی بۆ دوپاتكردونەتەوە بەبۆنەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی وڵاتەكەیانەوە.
عەوادی راشیگەیاندوە، سودانی جەختی لە بەردەوامی پشتیوانی عیراق بۆ لوبنان كردوەتەوە تاكو خۆڕاگربێت لە بەرامبەر ئاستەنگەكانداو بتوانێت بەشداری بكات لە پاڵپشتیكردنی گەشەپێدان و ئابوری و شارستانیەتی نێوان گەلانی هەردوو وڵاتدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group