دەخیل: دەبێت دامەزرێنراوانی پۆلیسی شنگال خەڵكی قەزاكە بن دەنا قبوڵی ناكەین

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
پەرلەمانتارێكی عیراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی رێككەوتننامەی شنگال یەك هەزارو 500 پۆلیس بۆ شنگال دامەزراون و كاریش دەكەن یەك هەزار پۆلیسی دیكەش دابمەزرێنن.
ڤیان دەخیل ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی رایگەیاندوە، لەچوارچێوەی رێككەوتننامەی شنگال بڕیاربو 2 هەزارو 500 پۆلیس لەخەڵكی شنگال دابمەزرێن، وەزارەتی ناوخۆی عیراق باسی لەوە كرد لەم قۆناغەدا تەنیا دەتوانن هەزارو 500 پۆلیس دابمەزرێنن و بودجەیان بۆ دابین بكەن.
وتیشی: بە سێ وەجبە ناویان گەڕایەوە داوامان لە وەزارەتی ناوخۆ كردوە ئەوانەی دامەزراون ئەگەر خەڵكی شنگال نەبن قبوڵی ناكەن و بە گەندەڵی هەژماری دەكەن، بۆیە چاوەڕێ دەكەن بزانن ناوەكان چۆنن و رێگە نادەن لەخەڵكی شنگال زیاتر كەسی تر دابمەزرێت.
دەخیل وتیشی، هەزار پلەی دامەزراندن ماوە دەیانەوێت لە یاسای بودجەی 2025 دابمەزرێن بۆئەوەی ژمارەی پۆلیسی ناوخۆی شنگال بگاتە 2 هەزارو 500 كەس و خەڵكی قەزاكەبن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group