ترەمپ دروستكردنی سەنتی ئاسنی راگرت

15 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سەرۆكی ئەمریكا دروستكردنی سەنتی ئاسن رادەگرێت و وەزیری گەنجینەی بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەی راسپارد.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، تێچوی دروستكردنی دراوی جۆری سەنتی ئاسن دوو سەنتی تێدەچێت ئەمەش بەهەدەردانی دارایی گشتییەو جێی قبوڵكردن نییە.
راشیگەیاندوە، بۆ ماوەیەكی زۆر دراوی ئاسنمان دروستكرد سەرەڕای تێچوەكەی كە زیاترە لە بەها راستەقینەكەی ئەمەش بەهەدەردانێكی گەورەیە هەربۆیە راسپاردەی وەزیری گەنجینەم كردوە دروستكردنی دراوی نوێی ئاسن رابگرێت.
وتیشی: ئەگەر بۆ یەكجاریش بێت و یەك دراویش بگەڕێنینەوە بۆ بودجە كارێكی باش دەكەین.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group