موعین كازمی: هیچ مەترسییەك لەسەر مووچەی فەرمانبەران نییە

6 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هیچ مەترسییەك بۆ مووچەی فەرمانبەران لەئارادا نییە و لە كاتی خۆیدا دابەش دەكرێت.
موعین كازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیا عێراقییەكانی ڕاگەیاند، مووچە زامنكراوە و هیچ مەترسییەك لەسەر دواكەوتنی یاخود نەبونی نەختینە نییە.
ئاماژەی بەوەشدا، مووچەی سەرجەم مانگەكانی داهاتوو زامنكراوە و لە كاتی خۆیدا دابەشدەكرێت، سەبارەت بەو دەنگۆیانەی دەوترێت كێشە بۆ مووچە دروستدەبێت، دوورە لە راستییەوە و هیچ بنەمایەكی نییە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group