وتەبێژی وەزارەتی كارەبا: پڕۆژەی روناكی هەمو هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

08/02/2025

نەوا-
وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان دەڵێت، پڕۆژەی دابینكردنی كارەبای نیشتیمانی 24 كاتژمێری بۆ هاوڵاتیان بەردەوام دەبێت.
ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبا لەلێدوانێكدا رایگەیاندوە، دوای راگەیاندنی پڕۆژەی روناكی لەهەرێمی كوردستان، ژمارەیەك گەڕەكی دیكەی هەولێر كارەبایان دەكرێتە 24 كاتژمێریی، لە ئێستادا ئەو هابەشانە بەگشتی كارەبایان بە بەردەوامی لە ماڵەكانی خۆیان هەیە كە زیاترن لە 180 هەزار هاوبەش و ژمارەكەش بەردەوام لە زیادبوندایە.
وتەبێژی وەزارەتی كارەبا وتوشیەتی، لە پارێزگای سلێمانی لە چەندین شوێن تیمەكانیان دەستیان بە كاركردوە بۆئەوەی لە پارێزگای سلێمانیش بێنە ناو پڕۆژەی روناكی و ئەوانیش كارەبای 24 كاتژمێرییان هەبێت، ئەو پڕۆژەیەش لە هەمو هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group