نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرماس نزم دەبنەوە.
كەشناسی هەرێم لە راگەینراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت بە گشتی و پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشدا، سبەینێ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (یەك بۆ دوو) پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
لای خۆشیەوە ئاراس جەبار شارەزا لە بواری كەشناسی ئاشكرایكردووە، لە كۆتایی ئەم هەفتەیە و لەڕۆژی پێنجشەممەوە كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆیەكی جەمسەری لە دەریای ناوەڕاستەوە بۆ سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان درێژ ببێتەوە و شەپۆلێكی مامناوەندی بەفر و بارانبارین ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە.
باسی لەوەشكرد، شەپۆلەكە بارستە هەوایەكی ساردی لەگەڵ دەبێت بەهۆیەوە پلەكانی گەرما بەنزیكەی 7 تا 10 پلەی سەدی نزم دەبنەوە و بەفر لەسەر ناوچە شاخاوییەكان لە بەرزی 1100 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە دەبارێت.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 16پلەی سیلیزی
سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی
دهۆك: 17 پلەی سیلیزی
كەركوك: 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 2 پلەی سیلیزی
سۆران: 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 19 پلەی سیلیزی
سۆران: 15 پلەی سیلیزی