ئاسایشی سلێمانی دەستبەسەرداگرتنی حەوت كیلۆ مادەی هۆشبەری راگەیاند

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی دەستبەسەرداگرتنی حەوت كیلۆگرام مادەی هۆشبەری راگەیاند.  
لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی بڵاویكردوەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم دو بازرگانی دەستگیر كردوەو دەستیشی گرتوە بەسەر بڕی 7 كیلۆ گرام مادەی هۆشبەردا كە بازرگانەكان لەدەوروبەری سلێمانی بەنیازبون بیگوازنەوە بۆ شاری كەركوك.
هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە، دوای بەدواداچون و كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش شكستیان هێنا بە پیلانێكی گواستنەوەی مادە هۆشبەرەكە لەئێستادا تۆمەتباران بە یاسای بەرەنگاربونەوەی مادەی هۆشبەرو كارتێكارە عەقڵییەكان راگیراون و لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكەیان بەردەوامە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group