بڕیار رەشید: پێشبینیدەكەین ئەمرۆ دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە بدرێت

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پێشبینیدەكەن ئەمرۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە بدرێت و كۆدەنگیی فراكسیۆنەكان پەیوەست بەو بابەتە بەدەستهاتووە.
بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا دەڵێت، گفتوگۆی سەرەكیی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق لەسەر بڕی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت بوو واتە نرخی دەرهێنان و گواستنەوەی یەك بەرمیل نەوت 16 دۆلار خەمڵێندراوە.  
 ئاماژەی بەوەشدا، بە دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجە، هەناردەكردنەوەی نەوت لەڕێگای سۆمۆوە دەستپێدەكاتەوە و پێشبینیدەكرێت كێشەكان چارەسەربكرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group